نوچه‌نێت
به رێككه‌وتنێك كه له نێوان مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فالح فه‌یاز سه‌رۆكى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى و ئیسماعیل قائانى، ژماره‌یه‌كى زۆر له هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، نزیكه‌ى 80 گرووپى چه‌كدارى له‌ناو حه‌شدى شه‌عبى هه‌ن و هه‌ندێكى تریش له ده‌ره‌وه به ناوى حه‌شدى شه‌عبى خۆیان ده‌ناسێنن.
سه‌رچاوه‌كانى نزیك له حه‌شدى شه‌عبى ئاشكرایان كردووه، دوو هه‌فته‌یه له‌ناو حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵمه‌تێك ده‌ست پێكراوه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى چه‌ندان هێزى حه‌شدى شه‌عبى. دیارترین نموونه‌یش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى میلیشیاى سه‌رایا خوراسانی و داخستنى چه‌ند باره‌گایه‌كى حه‌شده له به‌غدا.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید راپۆرتێكى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه كراوه كازمى و ته‌نانه‌ت ئێرانیش له ئاژاوه‌ى زۆربوونى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بێزاره.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس له عێراق و نزیك له حه‌شدى شه‌عبى به رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، “له دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سه‌رایا خۆراسانى چه‌ندان گرووپى تر هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و چه‌ندانى تریش له راگه‌یاندن به‌ره‌به‌ره ون ده‌بن و شوێنه‌واریان نامێنێ، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له دواى كوژرانى سوله‌یمانى ده‌ركه‌وتوون و به – رووى دووه‌م- هێزه‌كانى پێشوو ده‌ناسرێن”.
له راپۆرته‌كه هاتووه نزیكه‌ى 80 گرووپى میلیشیا له‌ناو حه‌شدى شه‌عبى هه‌ن، جۆرێك له ئاژاوه به‌هۆى زۆرى گرووپه‌كان دروست بووه و ته‌نانه‌ت باس له‌وه‌یش ده‌كرێت كازمى و فه‌یاز و ئیسماعیل قائانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه سزاى ئه‌و گرووپانه بدرێت كه له فه‌رمانه‌كان ده‌رده‌چن.