ناتانیاهو وەک یەکەم ئیسرائیلی پێکوتەی کۆرۆنای وەرگرت

0

(نوچەنێت)
بینیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەگەڵ دەستپێکردنی هەڵمەتەکانی کوتان لە دژی کۆرۆنا، وەک یەکەم کەس پێکوتەکەی وەرگرت.
ناتانیاهۆ تەمەن 71 ساڵ، پێکوتەی فایزەر- بایۆنتێکی لە نەخۆشخانەی شیبا لە ناوچەی رمات گانی نزیک تەلئەڤیڤ وەرگرت و هاوکات حکومەتی ئیسرائیلیش لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە سەرجەم وڵاتانی دونیا لە پۆلێنبەندی کۆرۆنادا بە ‘سوور’ دادەنێت، بەوەش هەموو هاووڵاتییەک کە دەگەڕێتەوە وڵات، دەبێ بۆ ماوەی 14 رۆژ خۆی کەرەنتین بکات.
میدیای ئیسرائیلی پێشبینیدەکات ئەمڕۆ یەکشەممە، حکومەت هەندێک رێوشوێنی دیکەی دژ بە بڵاوبوونەوەی پاتەکە لە وڵاتەکەدا دەربکات. یەکێک لەو وڵاتانەی لە ماوەی رابردوودا ژمارەی بەرچاوی گەشتیارانی ئیسرائیلی روویان تێکردووە، ئیمارات و شاری دوبەی بووە بەتایبەت.
تائێستا لە ئیسرائیل 370 هەزار تووشبوو بە کۆڤید 19 راگەیاندراوە، لە کاتێکدا ژمارەی مردووان بەو نەخۆشییە لە وڵاتەکەدا بۆ 3 هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com