پۆمپەیۆ: پێكانی ئامانجەکانمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بە (هێزی زۆر) نیە

0

(نوچەنێت)

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی دەتوانێت بەبێ ناردنی “هێزێکی زۆر” بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شوێنەکانی دیکە ئامانجەکانی بپێکێت. دەشڵێت، داعشیان بە بەشداریی ژمارەیەکی کەمی سەربازانی ئەمەریکی لەناوبردووە.
مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی قسەی لەسەر سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ لە بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە دەرەکییەکان کرد و بە “سەرکەوتوو” ناوی برد. پۆمپەیۆ گوتی، ئەمەریکا دەتوانێت هێز و توانای خۆی لە ناوچەکە نیشانبدات بەبێ ئەوەی پێویست بە ناردنی هێزێکی زۆر بکات و ژیانی سەربازان بخاتە مەترسییەوە.
پۆمپەیۆ باسی لە کوشتنی قاسم سولەیمانی کرد و وەک نموونە، گوتی، “کە بینیمان قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران هەڕەشەیە، کوشتمان”، هەروەها کاتێک داعش خەریکبوو ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئەمەریکا، واشنتن بە هاوبەشی لەگەڵ هێزە لۆکاڵییەکان لە عێراق و سووریا لەناویبرد.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەوەشی گوت، وڵاتەکەی بەجۆرێک ئەو کارانەی کردووە، وڵاتانی کەنداو دەتوانن بە هاوبەشی خۆیانی بزانن و “هەرکاتێک بیانەوێت دەتوانین یارمەتیان بدەین و سەلامەتیی ئەمەریکاش بپارێزین”.
ئەمریکا دەستیکردووە بە کشاندنەوەی هێزەکانی لە سەرتاسەری جیهان، 5ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دۆناڵد ترەمپ کە 30 رۆژی لە ئۆفیسی سەرۆکی ئەمەریکادا ماوە، بڕیاریدا نزیکەی تەواوی هێزەکانی تاوەکو 15ـی کانوونی دووەمی 2021 لە سۆماڵ بکشێنێتەوە.
هەر بە بڕیاری ترەمپ، تاوەکو ناوەڕاستی کانوونی دووەم هێزەکانی لە ئەفغانستان لە 5000 سەرباز بۆ 2500 سەرباز کەمدەکاتەوە، لە عێراقیش لە 3000 سەرباز 500 سەربازیان دەگەڕێنەوە ئەمەریکا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com