(نوچەنێت)
بەپێی راپرسییەك، ئیتاڵیەکان پێیانوایە لەدوای هەریەک لە وڵاتانی چین و ئێران، تورکیا سێیەم مەترسیدارترین وڵاتە لەسەر ئاستی جیهاندا.
بەپێی ئەو ڕاپرسییە کە پەیمانگای لێکۆڵینەوە سیاسییە نێودەوڵەتییەکان و کۆمپانیای “ئیپسوس” ئەنجامیانداوە، هاووڵاتیانی ئیتاڵیا بۆچوونی خۆیان لەسەر مەترسیدارترین دەوڵەتەکان لەسەر جیهان خستووەتەڕوو.
بەپێی ڕاپرسیەکە، دەركەوتووە كە وڵاتی چین مەترسیدارترینە و 27%ی بەشداربووان دەنگیان پێداوە، بەدوای ئەویشدا ئێران دێت و 15%ی بۆچوونی دەنگدەرانی لەسەرە.
هەرچی وڵاتی سێیەمیشە ئیتاڵیەکان پێیان وایە، تورکیا سێیەم مەترسیدارترین دەوڵەتە لەسەر جیهان و 14%ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە.
ئیتاڵییەکان: تورکیا سێیەم مەترسیدارترین وڵاتی جیهانە
0
Share.