مستەفا کازمی بە نهێنى گەیشتە ئوردن

0

(نوچەنێت)
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوێنێ شەممە 2020/12/19 لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: “مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەشتێکی کورتی بۆ شانشینی ئوردن کرد و لە عەممانی پایتەختی چاوی بە شا عەبدوڵای دووەمی کوڕی حوسێن کەوت.”


لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە کازمی و شا عەبدوڵڵای دووەم هەموو پەیوەندی و پرسە هاوبەشەکانیان تاوتوێ کردووە، بەتایبەت بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییە هەنووکەییەکان، لەگەڵ چۆنیەتیی دەربازبوون لە کاریگەریی پەتای کۆرۆنا لەسەر ئابووری عێراق و ئوردن.


سەردانەکەی کازمی بۆ ئوردن دوای دوو رۆژ هات لە سەردانەکەی بۆ تورکیا کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی پرسەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، ئاو، هەناردەکردنی نەوت و پێدانی ڤیزا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com