سهرباز چۆمانى، شارهزا له ئابووری
بهر له ههموو شتێك دهبێت ئاماژه بۆ ئهوه بكهین، بانکی ناوندی عێراق بەپێی یاسای دارایی ژمارە (56) دەسەڵاتی سەربەخۆیی هەیە لە سیاسەتی دارایی و رەنگڕێژی دارایی وڵات دەکات، بۆیه دهتوانى بڕیارى دابهزاندنى نرخى دینار بدات.
بڕیاری دابەزاندنی نرخی دراوی عێراقی بەرانبەر دۆلار بەڕێژەی (( 23٪)) و تەواوی دراوەکانی تری بیانی بۆ چەند مەبەستێکی دارایی و ئابوورییە. یەکەم بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی گشتی ساڵی ۲۰۲۱ خۆدەربازکردنه لەو قەرزە زۆرەی پێویستی پێیەتی.
دووەم پڕکرنەوەی ئەم قەرزە بە شانی میلەت بەتایبەت چینی فەرمانبەران دهبێت.
سێیەم لە ترسی شەقام لەجیاتی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران بەقەد کورتهێنان نرخی دراوی داشکاند.
لێرەدا عێراق وەک دەوڵەت و بەڕێوەبردن ئەم هاوکێشەیەی لەبەرژەوەندی خۆیدایە، بهڵام هاوڵاتیان زەرەرمەندن، چونکە ئەوەی فەرمانبەرە مووچەکەی کەم نەبووە کەچی برستی پارەکەی لاواز بووە.
بؤ نموونة پێش ئەم بڕیارە بە مووچەی ٥۰۰ هەزار دینار واتا 400 دۆلار بەفرگرێکی کڕیبا ئێستا به ههمان 500 ههزار ناتوانێ بەفرگرەکە بکڕێ و دەبێ 180 ههزارى تر قەرز بکات ئەمە بۆ هەموو شتێک راستە، بەتایبەت ئێمە وڵاتی بەکاربەرین، ئەگەر وەک وڵاتی چین بەرهەمهێنەر دهبووین قازانجمان دەکرد ئيشوکار زیاد دەبوو و پارەی بیانیش زیاتر دەهاتە وڵات.
بۆیه زیانه سهرهكییهكانى بڕیارى دابهزاندنى بههاى دینار ئهمانهن: چینی فەرمانبەران هی کەرتی حکوومی و کەرتی تایبەت زیانیان بهردهكهوێت چونکە داهاتی مانگانەیان دیاری کراوە.
ئەوانەی بەر لە بڕیارەکە قەرزدارن بە دۆلاری ئەمریکی و تەواوی دراوی بیانی، چونکە کاڵاو کەوپەلەکانی ناوخۆی وڵات بەدینار مامەڵەی پێوەدەکرێ بۆ هەر 100 دۆلارێک (27000) هەزار دینار زيان دەکات.
ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندی عێراق کاریگەری زۆر وردی دەبێت بۆسەر ژیانی ئابووری و کۆمەڵایەتی عێراقیيەکان. هەڵە و کەموکوڕیەکانی بەهەدەردانی سامانی گشتی دەسەڵاتدارانی بەغدا بە پشتی هاووڵاتیان راست دەکاتەوە و گوزەرانیان گرانتر دەکات و دەوڵەمەندەکانی بواری بازرگانیش دەوڵەمەنتر دەبن. لەداهاتوودا لێکەوتهى زیاترى ئهو بڕیارە دهبینین.