شلێر سەعید، تایبەت بەنوچە نێت
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق باس له‌وه ده‌كات، له پاڵ دابه‌زاندنى به‌هاى دینار 32 پێشنیاری ئابوورییان به حكوومه‌ت داوه كه‌چى جێبه‌جێ نه‌كردوون.
محەمەد سەيهود لە په‌رله‌مانى عێراق لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بە نوچەنێتی راگەیاند، “بەرزبوونەوەی دۆلار لەلایەن حكوومەتی عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەی داراییە بەڵام ئەوە چارەسەری كێشە بە كێشەیەكی تر ده‌كات و لەخۆی گەورەتر دەكات”.
سه‌يهود له لێدوانه‌كه‌ى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه عێراق به خراپترین بارودۆخى ئابوورى تێده‌په‌ڕێت، له‌و كاته‌یشدا نابێت حكوومه‌ت كێشه‌كان خراپتر بكات.
گوتیشی، “عێراق بە خراپترین بارودۆخی دارایی تێدەپەرێت، نابێت حكوومەت كێشە و قەیرانێكی دیكەش دروست كات كە عێراق لێی زەرەرمەند دەبێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى ئاماژەی بەوەشكرد وەك ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى دۆلار كۆمه‌ڵێك پێشنیارییان به حكوومه‌ت داوه، سه‌يهود گوتى، “داوامان لە حكوومەت كردووە لە پاڵ بەرزكردنەوەی بەهای دراو، رێوشوێنی دیكەش بگرێتەبەر، چارەسەری دیكە زۆرن گەر بیكات و لیژنەی دارایی 32 پێشنیاری كردارییان كردووە ، بۆیە گۆڕینی نرخی دراو پێویست بوو كۆتا بژاردەی حكوومه‌ت بووایه”.
سەبارەت بەوەی پەرلەمان دەتوانێ رێگربی بكات لەوەی بانكی مەركەزی نرخی دۆلار به‌رز بكاته‌وه، ئەو پەرلەمانتارەی عێراق دەڵێت، “پەرلەمان دەتوانی قبووڵی بكات یان رەتی كاتەوە بۆیە دەبێت پەرلەمانتاران بێدەنگ نەبن و بەزووترین كات رێگری بكەن لەوەی بەهای دۆلار بەرزبێتەوە “.