نوچه‌نێت
بانكى ناوه‌ندى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا دڵنیایى ده‌دات و ده‌ڵێ، دابه‌زاندنى نرخى دینار یه‌ك جار و دووباره نابێته‌وه.
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار و دابه‌زاندنى به‌هاى دینارى عێراق بانكى ناوه‌ندى عێراق روونكردنه‌وه‌ى داوه.
بانكى ناوه‌ند له راگه‌یه‌نراوێكدا باس له چه‌ندان كێشه‌ى ئابوورى عێراق ده‌كات و سه‌باره‌ت به دابه‌زاندنى به‌هاى دینارى عێراق دڵنیایى ده‌كات كه ئه‌مه یه‌كجاره و دووباره نابێته‌وه .
دواتریش دووپاتى ده‌كاته‌وه بانكى ناوه‌ندى ده‌توانێ به یه‌ده‌گى دراوى بیانى خۆى بارودۆخه‌كه ئاسایى بكاته‌وه.