نوچه‌نێت
میدیاكانى عێراق ئاشكرایان كردووه له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق جارێكى تر تاوتوێكردنى پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2021ى دواخستووه.
هه‌ر چه‌نده ئه‌مڕۆ بڕیار بوو له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى نوێ تاوتوێ بكرێت و بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت، كه‌چى سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن بۆ سبه‌ى “یه‌كشه‌م” دواخراوه.
ماڵپه‌ڕى به‌غدادتوده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆیش گفتوگۆ له‌سه‌ر بودجه‌ى گشتى نه‌كراوه.
په‌رله‌مانتاران و شاره‌زایانى ئابوورى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه دواكه‌وتنى ره‌وانه‌كردنى بودجه بۆ په‌رله‌مانى عێراق قه‌یرانێكى تر‌ى دارایى له عێراق دروست ده‌كات.
تا ئێستا حكوومه‌ت به فه‌رمى هۆكارى دواخستنى بودجه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه،به‌ڵام هه‌ندێك له‌سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن په‌یوه‌ندى به دانوستاندنه هه‌یه كه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت.