نوچه‌نێت
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، حكوومه‌تى عێراق به نیازه به نه‌وته‌كه‌ى چه‌ك بكڕێت و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه چه‌ند وڵاتێك ئاماده‌ییان نیشان داوه، له پێناو نه‌وت چه‌ك به عێراق بده‌ن.
به‌در زیادى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراق ئاشكراى كردووه، حكوومه‌تى عێراق پلانى هه‌یه سه‌رچاوه‌ى چه‌ك جۆراوجۆر بكات و ده‌شڵێ، چه‌ندان وڵات ئاماده‌ییان نیشان داوه.
زیادى باس له‌وه ده‌كات نموونه‌ى چه‌ندان وڵات هه‌ن كه ده‌كرێ عێراق چه‌كیان لێ بكرێت وه‌ك، رووسیا، چین، فڕه‌نسا، كۆریا، ئۆكرانیا.
هه‌رچه‌نده ناوى وڵاته‌كانى ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام به‌در زیادى باس له‌وه ده‌كات ژماره‌یه‌كى زۆر له وڵاتان ئاماده‌ن به‌رانبه‌ر به نه‌وت چه‌ك به عێراق بده‌ن.