شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به‌نوچه نێت
د. رێبین سه‌لام مامۆستاى زانكۆ له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد هۆكارى سه‌ره‌كى هه‌ڵكشانى دوژمنایه‌تى په‌كه‌كه بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى په‌یوه‌ندى به رێككه‌وتنى شنگاله‌وه هه‌یه.
رێبین سه‌لام مامۆستاى زانكۆ بۆ نوچه‌نێت گوتى، “هه‌ڵكشانى گه‌وره رووى داوه له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى په‌كه‌كه، هێرشكردنه سه‌ر قه‌واره‌ى ده‌ستوورى و داموده‌زگاكانى هه‌رێم به چه‌ند شێوه‌ك و خه‌ریكى خۆشكردنى ئه‌و ئاگره‌ن” .
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى گوتیشی” ئه‌وانه دوا ئه‌وه‌ى رێككه‌وتننامه‌ى شه‌نگال كراوه له‌و ساته په‌كه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندییه ناشه‌رعییه‌كانى دراوه كه قۆرخیان كرد بوو و سه‌رانه‌یان له‌خه‌ڵك ده‌سه‌ند و ده‌یانویست له‌و ناوچانه بمێننه‌وه بۆیه ده‌ستیان كرد به‌كاره تیرۆستیه‌كانیان ویه‌كه‌م كارى تیرۆریستیان به‌رێوبه‌رى ئاسایشى سنورى دهۆكیان شه‌هید كرد”
له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ندان جار په‌كه‌كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پێشمه‌رگه و دوایین جاریش هێزه‌كانى یه‌په‌گه هه‌فته‌ى رابردوو له ناوچه‌ى سحێلا هێرشیان كرده سه‌ر بنكه‌كه‌یه‌كى پێشمه‌رگه و به‌ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه هێرشه‌كه‌یان تێكشكێنرا.