نوچه‌نێت
دانانى وێنه‌ى قاسم سوله‌یمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى سه‌رۆكى حه‌شدى شه‌عبى له‌ناو په‌رله‌مانى عێراق، ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى له‌ناو عێراقییه‌كان دروست كردووه، په‌رله‌مانتارێكى كوردیش ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌ر ئه‌و وێنا‌نه لانه‌برێن هیچ په‌رله‌مانتارێك به‌شدارى له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ ناكات”.
ماڵپه‌ڕى سپۆتنیكى رووسى له هه‌واڵێكدا باسى له‌وه كردووه، به بۆنه‌ى ساڵیادى كوشتنى قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له‌ناو په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر سه‌كۆى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان و دیوارى هۆڵه‌كه هه‌ڵواسراوه.
سپوتنیك له زانیارییه‌كانى پشت به‌و ڤیدیۆ و وێنا‌نه به‌ستووه كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ئاژانسه‌كه باسى له‌وه كردووه ئه‌و حزبانه‌ى له‌دژى هه‌ژموونى ئێرانن ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه و داوایان كردووه ئه‌و وێنا‌نه لابدرێن، دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وته له په‌یوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى نییه.
نه‌هرۆ مه‌حموود قادر په‌رله‌مانتارى كورد له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت باس له‌وه كرد ئه‌گه‌ر ئه‌و وێنا‌نه لانه‌برێن ئه‌وا هیچ په‌رله‌مانتارێك ئاماده نییه له دانیشتنى ئه‌مڕۆ به‌شدار بێت، نه‌هرۆ گوتى، “من زانیاریی ئه‌وه‌م هه‌یه كه وێنه‌كان لاده‌برێن و حه‌لبووسى كه سه‌رۆكى په‌رله‌مان ئه‌مه قبووڵ ناكات”.
قاسم سوله‌یمانى و ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس له سێى كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵ له هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كوژران