نوچه‌نێت
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركیا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گوتى، “له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دوژمنه هاوبه‌شه‌كانمان رێككه‌وتووین كه بریتین له داعش و په‌كه‌كه و رێكخراوى گوله‌ن”.
ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش كه له‌گه‌ڵ كازمى له‌ئه‌نكه‌ره به‌ڕێوه‌چوو گوتى، “له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى دوژمنه هاوبه‌شه‌كانمان رێككه‌وتووین كه بریتین له داعش و په‌كه‌كه و رێكخراوى گوله‌ن”
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه كه ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى رووماڵى كردووه، ئه‌ردۆغان چه‌ند جارێك هێرش ده‌كاته سه‌ر په‌كه‌كه و ده‌ڵێ، “ئاینده‌ى له توركیا و عێراق و سووریا ئاینده‌ى نییه”.
مسته‌فا كازمیش باسى له‌وه كرد وڵاته‌كه‌ى قبووڵ ناكات، خاكه‌كه‌ى بۆ هه‌ڕه‌شه له توركیا به‌كاربهێنرێت و گوتیشى، “تیرۆر ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و هاوكارى توركیا له‌و بواره‌دا ده‌كه‌ین”
كازمى نموونه‌ى به‌وه هێنایه‌وه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هێرشێك كراوه به‌ڵام پێشمه‌رگه به‌رپه‌رچى داوه‌ته‌وه.