نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ناسراو به “ناتۆ” له‌چوارچێوه‌ى دیاركردنى بودجه‌كانى بڕى 254 ملیۆن و 900 هه‌زار یۆرۆى بۆ كاره‌كانى له عێراق و ئه‌فغانستان و كۆسۆڤۆ ته‌رخان كرد.
ئه‌مڕۆ هاوپه‌یمانى ناتۆ داواى له ئه‌ندامانى كرد ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵى 2021 ى رێكخراوه‌كه بده‌ن، به‌شێوةیه‌كى گشتى بودجه‌كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵى رابردوو زیادى نه‌كردووه، به‌ڵام بۆ كاره‌كانى ناتۆ له سێ وڵات كه ئه‌وانیش عێراق و ئه‌فغانستان و كۆسۆڤۆن بڕى 254 ملیۆن و 900 هه‌زار یۆرۆ ته‌رخان كراوه.
كۆى بودجه‌ى سه‌ربازى ناتۆ بۆ ساڵى داهاتوو یه‌ك ملیار و 610 ملیۆن یۆرۆیه و 258 ملیۆن یۆرۆیش بۆ خه‌رجییه مه‌ده‌نییه‌كانى دیارى كراوه.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه به‌رپرسانى باڵاى عێراق داوا له هاوپه‌یمانى باكورى ئه‌تڵه‌سى ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانى له‌گه‌ڵ هێزه عێراقییه‌كان زیاتر و فراوانتر بكات.