نوچه‌نێت
میدیاكانى عێراق ئاشكرایان كردووه محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون سه‌رۆكى ئێستاى وه‌قفى سوننى تا دواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بمێنێته‌وه و ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایی له‌لایه‌ن سوننه‌كان دروست كردووه.
ماڵپه‌ڕى “مه‌علومه” كه ماڵپه‌ڕێكى عێراقییه ئاشكراى كردووه له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژی رابردوودا ناكۆكییه‌ك له‌نێوان محه‌مه‌د حه‌لبووسى و محه‌مه‌د كه‌ربوولى هه‌بووه. حه‌لبووسى سه‌رۆكایه‌تى هاوپه‌یمانى قیواى سوننى ده‌كات وكه‌ربوولیش له هاوپه‌یمانییه‌كه جێگرییه‌تى.
هۆكاره‌كه‌یش وه‌ك ماڵپه‌ڕه‌كه باس ده‌كات، په‌یوه‌ندى به رێككه‌وتنێك هه‌یه كه له‌نێوان حه‌لبووسى و مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران كراوه بۆ هێشتنه‌وه‌ى سه‌عد كه‌مبش له سه‌رۆكایه‌تى وه‌قفى سوننى تا دواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه زۆرێك له سه‌رانى سوننه له رێككه‌وتنكه رازیین و هه‌ندێكى تریش داواى دانانى سه‌رۆكێكى نوێ ده‌كه‌ن.
وه‌قفى سوننى ده‌زگایه‌كى سه‌ربه‌خۆى عێراقه و ئه‌ركى به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى ئاینى سوننه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێـت و به‌هۆى ئه‌وه‌ى داهاتێكى زۆرى هه‌یه، له‌لایه‌ن سوننه‌كانه‌وه كێشه‌ى له‌سه‌ره.