نوچه‌نێت
له راگه‌یه‌نراوێكى كورت نووسینگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى سه‌رۆكى شاندى هه‌رێم بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا، روونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى شانده‌كه داوه و گوتوویه‌تى، “ته‌نیا دوو ئه‌نداممان گه‌ڕاونه‌ته‌وه”.
نووسینگه‌ى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى شاندى هه‌رێم له راگه‌یه‌نراوێكدا روونكردنه‌وه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى شاندى هه‌رێم له به‌غدا ده‌دات و ده‌ڵێ “گفتوگۆكان به‌رده‌وامن”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، “دوو ئە‌ندامی وە‌فدی باڵای دانوستاندنی حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌بە‌غداوە گە‌ڕاونە‌تە‌وە بۆ ھە‌ولێر بە‌مە‌بە‌ستی رایی كردنی ھە‌ندێك لە‌كاروبارە‌ی ئیداری گشتی وەزارەتەکانیان، بڕیاریشە ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ پاش جێبە‌جێ كردنی كارە‌كانیان بگە‌ڕێنە‌وە بۆ بە‌غدا.گفتوگۆكانی ھە‌رێم و بە‌غدا كۆتایی نە‌ھاتوون و بە‌ردە‌وامن”.
ئه‌مڕۆ به‌ر له نیوه‌ڕۆ ده‌نگۆى گه‌ڕانه‌وه‌ى شاندى هه‌رێم له به‌غدا بڵاوكرایه‌وه.