شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى ئه‌مڕۆ داواى كرد خۆپێشاندانه گیراوه‌كان ئازاد بكرێن، دابان محه‌مه‌د كه په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌ڵێ، “ئه‌و داوایه نه‌وه‌ك هه‌ر دره‌نگ بوو به‌ڵكو نه‌ده‌بووایه ئه‌و شانه رووبده‌ن كه روویان دا”.
ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ى رۆژى ئاڵاى كوردستان هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلێمانى له وتارێكدا داواى كرد ئه‌و خۆپێشانده‌رانه ئازاد بكرێن، كه پێشتر گیراون. ئه‌و داوایه‌ى هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر دواى هه‌فته‌یه‌ك له‌گرتنى خۆپێشانده‌رانى شارى سلێمانى دێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و داوایه چه‌ند دره‌نگ بوو، كه به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى سلێمانى كردوویه‌تى، دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت گوتى، “ئه‌و وتاره‌ى پارێزگارى سلێمانى نه‌ك هه‌ر كاته‌كه‌ى دره‌نگه من ده‌ڵێم ده‌بوو هه‌ر ئه‌و شتانه له بنه‌ڕه‌ته‌وه رووى نه‌دابووایه، به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ى رووى دا ده‌بوو هه‌ر روونه‌دات”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى ئه‌و داوایه‌ى پارێزگارى سلێمانى چه‌نده كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌ردانى گیراوه‌كان ده‌بێت، دابان محه‌مه‌د گوتى، “چ ئه‌و لێدوانه و سه‌ردانى كۆمه‌ڵێك كه‌س كه هێزه‌كانیان ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵك كردووه و ئێستایش ده‌چنه ماڵه‌كانیان هیچ بایه‌خی نییه. به‌پێچه‌وانه‌وه دووجار ئازاره‌كانیان زیاد ده‌كات، بۆیه ئه‌وه‌ش وایكردووه كه پارێزگاى سلێمانى جیاواز نه‌بێت له‌گه‌ڵ شوێنه‌كانى دیكه یان ئه‌و هێزه‌ى باڵاده‌سته كه پێشتر به‌وه ناسرابوو به‌وه‌ى توندوتیژى به‌رامبه‌ر خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ن و رۆژنامه‌وانان و چالاكوانان ده‌ستگیرده‌كه‌ن و خه‌ڵك ده‌كوژن”.
له سه‌ره‌تا ئه‌م مانگه و تا نۆى مانگ خۆپێشاندان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، له ئه‌نجام گرژییه‌كان نۆ كه‌س كوژران و نزیكه‌ى 100 كه‌سیش بریندار بوون، به ده‌یان كه‌سیش تا ئێستا گیراون.