نوچه‌نێت
به‌هۆى دزه‌پێكردنى ره‌شنووسێكى بودجه‌ى عێراقه‌وه نرخى 100 دۆلار به‌ره‌و 140 هه‌زار دینار به‌رز ده‌بێته‌وه و لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانیش كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به په‌له ده‌كات.
ئه‌مڕۆ له هه‌ندێك شارى عێراق نرخى 100 دۆلارى ئه‌مریكى بۆ 137 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه. ئه‌مه‌یش دواى ئه‌وه دێت كه ره‌شنووسێكى بودجه‌ى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه و تێیدا باس له‌وه كراوه نرخى 100 دۆلار به 145 هه‌زار دینار جێگیر ده‌كرێت.
لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكراى كردووه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى دارایى كۆده‌بێـته‌وه بۆئه‌وه‌ى تاوتوێى به‌رزبوونه‌وه‌ى له‌ناكاوى نرخى دۆلار بكات، كه له ئه‌نجامى بڵاوبوونه‌وه‌ى ره‌شنووسێكى پرۆژه یاساى بودجه‌ى ساڵى 2021 روویداوه.
وێراى ئه‌وه‌ى چه‌ندان جاره په‌رله‌مانى عێراق داواى كردووه ره‌شنووسى بودجه ره‌وانه‌ى په‌ره‌له‌مان بكرێت، كه‌چى تا ئێستا ره‌وانه نه‌كراوه و له میدیاكانى عێراقیش ده‌قه‌كه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه.