شلێر سەعید، بەنوچە نێت
وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێم هەڵوێستی خۆی لەسەر گرژییهكانى پێشمهرگه و پەکەکە راگەیاند و دەڵێ، “هیوادارن کۆتایی بەو گرژیيانە بێت چونكە گرژیيەكان خزمەت بە كوردستان ناكات”
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە ئةمرِؤ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ” هیوادارین هەموو پەند و ئەزموونیان لە رووداوەكانی پێشوو و مێژوو وەربگرێت و بزانن ئەو رووداوانە نە خزمەتی خۆیان و نە خزمەتی ئایندەی كوردستان دەكات، بۆیە دەبێت هەموومان پشوو درێژبین، دەبێت كێشەكان دوور لە گرژيی چارەسەر بكەین”.
سەبارەت بە چاكسازی لە وەزارتی پێشمەرگە ، وەزیری پێـشمەرگە گوتی، “چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنەوەی یەکەکانی حەفتا و هەشتا بەردەوامە و بڕیاردراوە هەردوولا لە یەکەی ژمێریاری وەزارەتی پێشمەرگە مووچە وەربگرن، بەڵام دەبێت رێككەوتنی سیاسی لە سەر ئاستی باڵادا بكرێت بۆ جێبەجێكردنی چاكسازيی” .
سەبارەت بە گەڕانەوەی پێـشمەرگەش بۆ ناوچە جێناکۆکەکان شۆڕش ئیسماعیل طوتى، ” دەبێت بەردەوام هەوڵدەین ئەو ناوچەكوردستانیانەی بپارێزین، بەپێی مادەی 140 دەستوور پێویستە هێزی پێشمەرگەش رۆڵی هەبێت لە پاراستنی ناوچە جێناکۆکەکان”.