قوباد تاڵەبانی لە بەغدا: من نوێنەری دۆزی نەتەوەیەكم، نەك نوێنەری حكوومەت وحزبێك

0

(نوچەنێت)

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و سەرۆكی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لە بەغدا، لە كۆبوونەوەكەی دوێنێ  شاندی هەرێم لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاندووە كە (ئەو) نوێنەری دۆزی نەتەوەیەكە بۆ بەغدا نەك نوێنەری حكوومەت یان حزبێك بێت.

رێبوار تەھا لە هەژماری فەیسببوكەكەی نووسیویەتی “لەكۆبوونەوەكە قوباد تاڵەبانی لەبەردەم ھەموواندا وتیك من لێرە نوێنەرایەتی حزبێکی کوردستانیی ناکەم ، بەتەنها نوێنەری حکومەتی هەرێمیش نیم، من لێرە نوێنەرایەتی دۆزی نەتەوەیەک دەکەم کە باوکم پێش خۆم، هەموو ژیانی لەو پێناوەدا بردە سەر”.

ناوبراو دەشڵێ “قوباد تاڵەبانی لە سەردانەكەیدا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕوون و ڕاشكاوانە پابەندبوونی حكومەتی ھەرێمی بە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی دەربڕی و ئامادەیی حكومەتی ھەرێمی نیشاندا بۆ ڕێككەوتن لەپێناو دابینكردنی شایستە‌ داراییە‌كانی خەڵكی ھە‌رێمی كوردستان”.

ئاماژە بەوەش دەكات “وەك ئەزموونی كاری پەرلەمانتاریم ئەو سەردانەی بەڕێز قوباد تاڵەبانی و شاندی یاوەری بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و گفتوگۆ و دانیشتنەكانی لەگەڵ فراكسیۆنە شیعی و سوونییەكان بەھەنگاوێكی ئیجابی و سەرەتایەكی باشی دەزانم بۆ لێكتێگەیشتن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com