نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق پێشبینى ده‌كات له‌ساڵى 2030 ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق بگاته 53 ملیۆن كه‌س و داوایش له حكوومه‌ت ده‌كات سیاسه‌تى رێكخستنى دانیشتووان و خێزان چاك بكات.
عه‌بدولزه‌هره هینداوى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق له لێدوانێكیدا ده‌ڵێ، “له ساڵى 2030 ژماره‌ى دانیشتووانى عێراق ده‌گاته 53 ملیۆن و 297 هه‌زار كه‌س”
هینداوى ده‌ڵێ، “یه‌كێك له‌و ئاسته‌نگانه‌ى كه له قۆناغى داهاتوودا رووبه‌ڕووى عێراق ده‌بێته‌وه به‌رزبوونه‌وه‌ى تێكرایى گه‌شه‌ى دانیشتووان له ئه‌نجامى به‌رزبوونه‌وه‌ى وه‌چه‌نانه‌وه وبه‌رده‌وامبوونى جیاوازییه‌كى زۆرى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌نێوان پارێزگاكان”.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى پلاندانانى عێراق له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه، یه‌كێك له‌و ئامانجانه‌ى كه ده‌بێت كارى بۆ بكرێت رێكخستنى سیاسه‌تى دانیشتووان و ئه‌مه‌یش به پرۆگارمى رێكخستنى خێزان ده‌بێت و په‌ره‌پێدانه به كۆمه‌ڵگاى لادێى.
له‌ماوه‌ى رابردوودا چه‌ند رێكخراوێكى نێوده‌وڵه‌تى هۆشدارییان به عێراق له‌وه‌ى رێژه‌ى وه‌چه‌نانه‌وه له عێراق به‌رزه و هه‌ندێك ساڵ ده‌گاته سه‌رووى 3% .