نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به بۆنه‌ى رۆژى ئاڵاى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و تێیدا جه‌خت له‌سه‌ر ته‌بایى و لێبورده‌یى ده‌كاته‌وه.
نێچیرڤان بارزانى په‌یامه‌كه‌ى له تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، “لە ڕۆژى ئاڵاى کوردستاندا، سەرى رێز و نەوازش بۆ گیانى پاکى شەهیدان دادەنوێنین کە لەژێر ئه‌و ئاڵایه‌دا بۆ ئازادى گیانیان بەخشى و بە ڕێز و شکۆوە یادیان دەکەینەوە”.
دواتریش باس له‌وه ده‌كات له‌م رۆژه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ته‌بایى و لێبورده‌یى ده‌كاته‌وه، نێچیرڤان بارزانى نووسیویه‌تى، “لەم دۆخه سه‌خته‌دا جەخت له تەبایى، لێبوردەیى، پێکەوەژیان و یەکترقبووڵکردنى نێوان تەواوى پێکهاتەکانى کوردستان دەکەینەوە”.