نوچه‌نێت
دواى ئه‌وه‌ى له پڕۆژه‌ى رێكخستنه‌وه‌ى نێوماڵى شیعه شكستى هێنا، موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در روو له پێكهاته‌كانى تر ده‌كات و داواى پێكهێنانى هاوپه‌یمانى سه‌رووى تایفه‌گه‌رى ده‌كات.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناونیشانى” پلانى سه‌در بۆ رێكخستنه‌وه‌ى ماڵى شیعه شكست ده‌هێنێ”.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات، له‌ماوه‌ى 10 رۆژ موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در و پاڵپشتى هاوپه‌یمانى سائیروون له دوو بانگه‌شه‌ى خۆى په‌شیمان بووه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه شكستى هێناوه كه‌س پێشوازى له بیرۆكه‌كانى نه‌كردووه.
به تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به رێكخستنه‌وه‌ى نێوماڵى شیعه هه‌یه، له‌لایه‌ن هێزه شیعه‌كانه‌وه پێشوازى لێ نه‌كراو له‌لایه‌ن پێكهاته‌كانى تریش رووبه‌ڕووى ره‌خنه بووه‌وه چونكه به بانگه‌شه‌كردن بۆ تایفه‌گه‌رى لێكدرایه‌وه.
بیرۆكه‌یه‌كى تر‌ى سه‌در له‌لایه‌ن حاكم زاملى باس كرا كه یه‌كێكه له سه‌ركرده به‌ناوبانگه‌كانى ره‌وتى سه‌در. كه‌چى ئێستا سه‌در له هه‌ردوو بیرۆكه پاشگه‌زبووه‌ته‌وه.
سه‌لاح عوبه‌یدى گوته‌بێژى ره‌وتى سه‌در دوێنێ له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، مه‌رج نییه ئه‌وان پێداگریى له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه‌ى نێوماڵى شیعه بكه‌ن، به‌ڵكو ده‌توانن له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانى تریش كار بكه‌ن. سه‌باره‌ت به سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تیش كه ره‌وته‌كه داواى كرد بوو، عوبه‌یدى ده‌ڵێ، سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى داهاتوویش له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌وه‌ستێته‌وه.