(نوچەنێت)
مستەفا كازمی سەرەكوەزیرانی عێراق بەرەو توركیا بەڕێكەوت و نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش راگەیەندراوێکی لەبارەی سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تورکیا بڵاوکردەوە.
لە راگەیەندراوەکەی نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق (17ی کانونی یەکەمی 2020) کە وێنەیەکی دەست (نوچەنێت) کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لەچوارچێوەی سەردانێکی فەرمی بۆ تورکیا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەیاوەری شاندێکی حکومی بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، لەسەردانەکەدا کازمی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان و بەرپرسانی تورکیا کۆدەبێتەوە و تاوتوێی هەماهەنگی نێوان ئەو دوو وڵاتە دەکەن و چەند دۆسیە و بابەتێکی جێگا بایەخی هەردوولا گفتوگۆ دەکەن.