پێشمەرگە 6 گەریلای پەكەكەی ئازاد كرد

0

(نوچەنێت)

شەوی رابردوو، لە سحێلا نوێنەرانی هێزەکانی پێشمەرگە و یەپەگە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە و شەش گەریلای پەکەکە، کە دوێنێ کەوتبوونە دەستی پێشمەرگە ئازادکراون.

سەرچاوەیەک لە هێزەکانی پێشمەرگە بە (نوچەنێت)ی رایگه‌یاند، شەوی رابردوو، لە سحێلا نوێنەرانی هێزەکانی پێشمەرگە و یەپەگە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە و شەش گەریلای پەکەکە، کە دوێنێ کەوتبوونە دەستی پێشمەرگە ئازادکراون، شەش گەریلاكە دوای ئازادکردنیان چوونەتەوە رۆژئاوای کوردستان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممەی رابردوو، شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و پەکەکە لە ئامێدی روویدا، بەوهۆیەوە پێشمەرگەیەک بووە قوربانی و سێ گەریلای پەکەکەش برینداربوون.

دوێنێش، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هێزەکانی یەپەگە گروپێکی چەکدارییان ناردووە بۆ هەرێمی کوردستان تا گورز لە هێزەکانی پێشمەرگە بوەشێنێت، بەڵام رووبەڕووی ئەو هێزە بوونەتەوە و بە ناچاری گەڕاونەتەوە دواوە.

دواتر لە راگەیەنراوێکدا کەجەکە رایگەیاندبوو، ئەوان دەستیان لە نانەوەی توندوتیژی لە باشوری کوردستاندا نییە و لایەنگریشی نین.

لای خۆشییەوە، مەسرور بارزانی رایگەیاندبوو، گروپێک لە چەکدارانی یەپەگە هەوڵیانداوە بە شێوەیەکی نایاسایی لە سوریاوە بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و ئەوەش، “پێچەوانەی رێنمایی و یاساکانی ئێمە و یاساکانی پاراستنی سنوورە، بۆیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانمان رێگرییان لێکراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com