(نوچەنێت)
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاریدا بە دەستپێکردنەوەی سەردانی سزادراوان و ژوانی خێزانی.
لە نوسراوێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی کە واژوی کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لەسەرە و وێنەیەکی دەست (نوچەنێت) کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە “پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا بە دەستپێکردنەوەی سەردانیکردنی کەسوکاری سزادراوان بۆ لای سزادراوان بە قۆناغ و ڕێکاری خۆپارێزی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازییەکانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگاکان”.
هەر بەگوێرەی ئەو بڕیارەی وەزارەتی كار، مۆڵەتی سزادراوان بەپێی یاساو ڕێنماییەکان و ژوانی خێزانی (خەلوەی شەرعی) دەستپێدەكاتەوە.
