ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عیراق ستایشی ئازایەتی پێشمەرگە دەكات
(نوچەنێت)
ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی عیراق ئیدانهی هێرشەکانی (یەپەگە) و ستایشی بەرپەرچدانەوەی ئهو هێرشانهی لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە کرد و داوای لە وەزارەتی دەرەوەش کرد ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی راگهیهندراوێكی دهركرد و تیایدا باسی “لەو پێشێلکارییە مەترسیدارە” کردوە کە کراوەتە سەر سنورەکانی عیراق لە ناوچەی سەحێلا – فیشخابورەوە، دهشڵێت لهو پێشێلكارییهدا گروپە چەکدارەکان لە خاکی سوریاوە هێرشیان کردوەتە سەر ئەو ناوچانەی هێزەکانی پاسەوانی هەرێمی کوردستان “پێشمەرگە” و هێزە عیراقیەکانی لێیە.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه ئەو کارە بۆ دزەپێکردنی چەک و خەڵکە و هاوكات “ستایشی ئازایەتی هێزەکانی پێشمەرگەی کراوە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هێرشانه. “
بهپێی راگهیهندراوهكه، مستهفا كازمی، ڕێنمایی داوەتە وەزارەتی دەرەوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە ڕێگەی کەناڵە دبلۆماسیەکانەوە بۆ ڕێگەگرتن لە دوبارەبونەوەی ئەو پێشێلکاریانە.