سبەینێ سلێمانی ئاڵاپۆش دەكرێت

0

(نوچەنێت)

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی لە یەكەم پەیامی دوای خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی سلێمانی و ناوچەكانی تر رایگەیاند “بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی نەمری خۆپیشاندانەكان و ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی كوردستان‌ سبەینێ بەڕەسمیی ئاڵای پیرۆزی كوردستان لە‌ دەروازە سەرەكییەكانی شاری سلێمانی و سەر تەلاری پارێزگای سلێمانی و تەواوی یەكە كارگێڕیی و دامودەزگاكاندا؛ هەڵدەكەین و بەبێدەنگیی دەوەستین”.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە “دەخوازین خوێنی گەشی هەموو شەهیدانی كوردستان و بەتایبەتیی شەهیدانی خۆپیشاندانەكانی كانون بەخۆپیشاندەرو هێزەكانی پاراستنی ئارامیی و ئاسایش و پێشمەرگەوە، هاندەرمان بن بۆ یەكڕزیی و بەمەدەنیی و هێمنیی و ئاشتییانە گوزارشتكردن لە داوا ڕاست و خواستە ڕەواكانی میللەتەكەمان و، ناڕەزایەتییەكان دوربن لە بەكارهێنانی هێزو توندوتیژیی و بەریەككەوتن، دامەزراوە گشتیی و تایبەتەكان پارێزراوبن لە هەر ناڕەزای دەربڕین و ململانێیەك”.
هەڤاڵ ئەبوبەكر دەڵێت “بەهۆی خراپ ئیدارەدان و ناشەفافییەت و جیاكاریی و بێدادیی و پەرێزپارێزیی و پاوانخوازیی و نەبونی لێپرسینەوەو لاوازكردنی دامەزراوە دەستوریی و دەوڵەتییەكانەوە بەهۆی زاڵكردنی بەرژەوەندیی تەسكپارێزانە بەسەر بەرژەوەندییە گشتییەكانەوە، بەهۆی زاڵكردنی حیزبڕانیی بەسەر حوكمڕانیدا ژیان و بژێوی هاووڵاتیان و داهات و ئابوریی دەوڵەت پێكەوە لەبەردەم هەڕەشەی ترسناك و مەترسیی و كارەساتی زۆر گەورەدان‌، بەجۆرێك كە ئارامیی تاك و ئاسایشی خێزان و كۆمەڵگاو دەوڵەتیشیان شێواندووە”.
ناوبراو باس لەوەش دەكات كە هەڵبژاردنەكانی عیراق، ڕەنگدانەوەو كاردانەوەی ڕاستەوخۆیان بەسەر هەموو بارودۆخەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و بەتایبەتیش دەڤەری سلێمانییەوە هەیەو زۆرتریشی دەبێت، دەخوازێت سلێمانی و كوردستانیان بە خەڵك و خاكەكەیەوە لەهەر پایەو پۆست و پێگەو كورسیی و دەستكەوت و هاوپەیمانێتییە كۆن و نوێیە شاراوەو نهێنیی و ئاڵۆزو ئاڵۆزكاوەكان؛ لا سەرەكیترین و گرنگترین بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com