مەسرور بارزانی لە پەیامێكدا داوای دڵنیایی لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکات

0

(نوچەنێت)

مەسرور بارزانی داوا لە هاوپەیمانان دەکات دڵنیایی بدەن چیدیکە یەپەگە ‘دەستدرێژی’ نەکاتە سەر هەرێمی کوردستان

لە پەیامێكدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکات دڵنیایی بدەن چیدیکە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەستدرێژی نەکاتە سەر هەرێمی کوردستان.

لەو پەیامە نوێیەی سەرۆكی حكوومەت هاتووە ” شەوی ڕابردوو گرووپێک لە چەکدارانی یەپەگە هەوڵیاندا بە شێوەیەکی نایاسایی لە سوریاوە بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنمایی و یاساکانی ئێمە و یاساکانی پاراستنی سنوورە، بۆیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانمان ڕێگرییان لێکرا”. هەروەها دەڵێ ” دواتر ھێزێکی زۆرتری یەپەگە، بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەش ، دەمودەست وەڵامیان دانەوە و  هێرشەکەی یەپەگەیان تێکشکاند”.

مەسرور بارزانی هەڵوێستی خۆی لەبەرانبەر ئەو رووداوە رووندەكاتەوە و دەڵێ ” من بە تووندترین شێوە، ئەم هێرشە  شەرمەزار دەکەم کە پێشێلکارییەکی ئاشکرا و یاسایی خاکی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە “.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

 *پەیامێک لە  سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دەربارەی هێرشی یەپەگە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە*

 شەوی ڕابردوو گرووپێک لە چەکدارانی یەپەگە هەوڵیاندا بە شێوەیەکی نایاسایی لە سوریاوە بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوە، ئەمەش پێچەوانەی ڕێنمایی و یاساکانی ئێمە و یاساکانی پاراستنی سنوورە، بۆیە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانمان ڕێگرییان لێکرا.

 دواتر ھێزێکی زۆرتری یەپەگە، بە چەکی قورسەوە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پێشمەرگە و ، هێزی پێشمەرگەش ، دەمودەست وەڵامیان دانەوە و  هێرشەکەی یەپەگەیان تێکشکاند.

من بە تووندترین شێوە، ئەم هێرشە  شەرمەزار دەکەم کە پێشێلکارییەکی ئاشکرا و یاسایی خاکی هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .

 داوا لە دۆست وهاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەم، دڵنیایی بدەن کە یەپەگە ئەو جۆرە دەستدرێژییانە دووبارە ناکاتەوە و ڕێگەش نەدەن یارمەتیی وڵاتانی بیانی بۆ هێرشکردنە سەر خاکی ھەرێمی کوردستان بەکاربھێنن. بێگومان  دووبارەبوونەوەی ھەر ھێرشێکی لەم شێوەیە، زیانی زۆر بە ئاسایشی ناوچەکە دەگەیەنێت.

 ستایشی پێشمەرگە قارەمانەکانیش دەکەم کە هەموو ڕۆژێک ، ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسی لە پێناو پاراستن و سەلامەتی ئێمە.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

2020/12/16

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com