(نوچەنێت)
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کورسستان بڕیاری دا بە داشکاندنی کرێی خوێندنی هەموو قوتابیانی (قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگاکانی وەزارەتی پەروەردە – ناحکومی بۆ وەرزی یەکەمی (نیوەی ساڵ).
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە 16ی کانونی یەکەمی 2020 کە واژۆی ئالان حەمە سەعیدی وەزیری بەسەرەوەیە و کۆپییەکی دەست (نوچەنێت) کەوتووە، کرێی قوتابخانە و پەیمانگاکانی (لۆکاڵی) بە ڕێژەی 25%ی کرێی خوێندنی وەرزی یەکەم کەم دەکرێتەوە.
دەشڵێت “کرێی قوتابخانە نیودەوڵەتییەکان بەڕێژەی 15% کرێی خوێندن کەم دەکەینەوە.”
وەزارەتی پەروەردە كرێی دوو جۆر خوێندنی كەمكردەوە
0
Share.