(نوچەنێت)
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێم گشت خەرجییەكان بۆ ساڵی دارایی 2020 رادەگرێت بۆ ئەم مەبەستەش بە نووسراوێكی فەرمی بڕیار لەسەر ئەو راگرتنە دەدات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی 12 ی 2020 لە نوسراوێكی فەرمیدا كە وێنەیەكی دەست (نوچەنێت) كەوتووە، وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت ئاگادار دەكاتەوە كە گشت خەرجییەكان بۆ ساڵی دارایی 2020 راگیراوە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە “بڕیار درا بە راگرتنی گشت خەرجییەکان بۆ ساڵی 2020 لە بەرواری 16-12-2020ـەوە ، جگە لە خەرجکردنی مووچە و پێشینەی خەرجکراوی مانگانە و پێشینەی خواردن و خاوێنکردنەوە و کرێیەکانی مانگانە”. هەر بەپێی ئەو نووسراوە زیادکردنی پێشینەی بەردەوامی مانگانەش راگیراوە.
ئەوەش روونكراوەتەوە كە “ئەم ڕاگرتنە تەمویلکردنی تایبەت بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و پڕۆژەی پارێزگاکان ناگرێتەوە”.