نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ ئێران له‌پشت دامه‌زراندنى هێزێكى چه‌كدارییه به ناوى “حه‌شدى كوردى” به ئامانجى ئه‌وه‌ى گرژیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا زیاتر بكات.
له راپۆرتێكى تایبه‌ت ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ى ئه‌مریكى، باس له دامه‌زراندنى هێزێكى كوردى ده‌كات كه ویستوویانه خۆیان به “حه‌شدى شه‌عبى كوردى” بناسێنن كه‌چى هه‌رێمى كوردستان و حه‌شدى شه‌عبى دامه‌زراندنى هێزێكى له‌م شێوه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه.
سه‌رمه‌د تائى كه نووسه‌ر و چاودێرێكى سیاسى به‌ناوبانگى عێراقه له راپۆرته‌كه بۆ حوڕه قسه‌ى كردووه و گوتوویه‌تى ئه‌و هه‌وڵێكى جددى نییه، به‌ڵام هه‌نگاوێكه بۆ زیادكردنى گرژییه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
سه‌رمه‌د تائى راسته‌وخۆ ئێران به دامه‌زراندنى ئه‌و هێزه تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێ، “وێراى ئه‌وه‌ى ئێران په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى كوردى هه‌یه، ئه‌زموونى ئه‌وانى له سه‌قامگیرى ناوێ، بۆیه تاران ده‌یه‌وێ لاوازیان بكات وكاریگه‌رى خۆی له‌سه‌ریان دابنێ”.