نوچه‌نێـت
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو ده‌كات كه له سنوورى سحێلا چه‌كدارانى یه‌په‌گه كردبوویانه سه‌ر پێشمه‌رگه و كه‌ناڵى رووداویش ده‌ڵێ نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ڕه‌كه ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ى كانوونى یه‌كه‌م سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند، شه‌وى رابردوو چه‌كدارانى یه‌په‌گه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكى پێشمه‌رگه له سنوورى سحێلا كه‌چى له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه وه‌ڵامیان دراوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا شكستیان هێناوه.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه بریكارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه نیگه‌رانى خۆى له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ى یه‌په‌گه ده‌ربڕى به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه هاوكاریى ده‌كرێن.
كه‌ناڵى رووداو كه‌مێك به‌ر له ئێستا له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، شه‌ڕى یه‌په‌گه و پێشمه‌رگه له هه‌مان سنوورى سحێلا ده‌ستى پێكردووه‌ته‌وه.