ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا: دەبێ‌ ئەمریكا پشتی كورد بگرێت لەدژی داعش

0

congressئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا: دەبێ‌ ئەمریكا پشتی كورد بگرێت لەدژی داعش

نووچەنێت-زی هیل

ئەندامانی كۆنگرێسی ئەمریكا نیگەرانن بە پێشڕەویەكانی داعش لە بەرامبەر پێشمەرگە و داوا لە ئیدارەی ئۆباما دەكەن لەو شەڕەدا پشتی كورد بگرێت و هاریكارییان بكات.
ئیدوارد رۆسی بەرپرسی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كۆنگرێس دەڵێت “با ویلایەتە یەكگرتووەكان لە رێگەی فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوانەوە پشتیوانیی ئاسمانی هێزە كوردییەكان بكات، ئەگەر وا نەكات ئوا كارەساتی مرۆیی گەورە روودەدات”.
سیناتۆر جۆن مەككەینیش پێشكەوتنەكانی ئەم دواییەی بە “زۆر ناخۆش” ناوهێناوە و سەركۆنەی ئیدارەی ئۆبامای كردووە كە كارێكی ئەوتۆی ئەنجامنەداوە بۆ لەنێوبردنی داعش.
بەرپرسی راگەیاندنی كۆشكی سپی جەختی كردۆتەوە كە ئەمریكا لە رێگەی نووسینگەی هەماهەنگییەكانیەوە لە هەولێر و بەغدا لە رێگەی پێدانی زانیارییەوە پشتیوانی هەردوو لایەنی كوردی و عێراقی كردووە و دەكات.
ئادام سمیس ئەندامی كۆنگرێس لەسەر لیستی دیموكراتەكان و ئەندامی لیژنەی كاروبارە سەربازییەكانی كۆنگرێسیش ووتوویەتی دەبێ‌ واشنتن لەگەڵ بەغدا كار بكات و دڵنیابێتەوە لەوەی پێشمەرگە چەكی پێویستیان پێیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و شكست پێهێنانیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com