شلێر سه‌عید، تایبه‌ت نوچه‌نێت
به‌رپرسانى هه‌ولێر ده‌كه‌نه‌وه به‌هۆى رێكارییه‌كانى خۆپاراستن له كۆرۆنا وچله‌ى ماته‌مینى د.فرسه‌ت سۆفى پارێزگارى كۆچكردووى هه‌ولێر هیچ مه‌راسیمێك و رازاندنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى له هه‌ولێر ناكرێت.
نه‌به‌ز حه‌مید قایمقامى هه‌ولێر له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت راگه‌یاند، ئه‌مساڵ هیچ مه‌راسیمێكى فه‌رمى به بۆنه‌ى ساڵى نوێ ناكرێت، نه‌به‌ز حه‌مید گوتى، “بە مەبەستی خۆپارێزی و پابەندبوون بە رێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی لەسەری ساڵی زایينی هیچ ئاهەنگێك لە هەولێر ئەنجامنادرێت و هیچ بەرنامەیەكمان بۆ ئه‌وه نییە”.
نادر رۆستى گوته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزارى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت بۆ نوچه‌نێتى دووپات كرده‌وه و هیچ نووسراوێك و نیازێك بۆ ئه‌نجامدانى مه‌راسیم و رازاندنه‌وه نییه، ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزاریش هیچ به‌رنامه‌یه‌كى بۆ ئاهه‌نگه‌كانى سه‌رى ساڵ نییه.
نادر رۆستى باسى له هۆكاره‌كان كرد و گوتى، “به بۆچوونى من دوو هۆكار هه‌یه یه‌كه‌میان په‌تاى كۆرۆنایه كه تا ئێستا رێنماییه‌كان رێگه‌ناده‌ن چالاكییه جه‌ماوه‌رییه‌كان بكرێت، هۆكارێكى تریش ئه‌وه‌یه هێشتا چله‌ى ماته‌مینى دكتۆر فرسه‌ت سۆفى تێنه‌په‌ڕیوه، ئه‌مه‌یش ره‌نگه هۆكارێك بێت”.