نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى سه‌باح كه رۆژنامه‌یه‌كى فه‌رمى عێراقه توانج له شاندى هه‌رێم ده‌دات و ده‌ڵێ، “له ترسى خۆپێشاندان له به‌غدا ماونه‌ته‌وه”.
رۆژنامه‌كه له ژماره‌ى ئه‌مڕۆى بابه‌تێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و به ناونیشانى ” له ترسى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خۆپێشاندانه‌كان.. شاندى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا ده‌مێننه‌وه، تا له‌گه‌ڵ به‌غدا به رێككه‌وتن ده‌گه‌ن”.
رۆژنامه‌كه له به‌شێكى بابه‌ته‌كه‌ى، چه‌ند رسته‌یه‌كى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى شانده‌كه‌ى هێناوه‌ته‌وه كه گوتوویه‌تى، “تا رێككه‌وتن له به‌غدا ده‌مێنینه‌وه”.
قوباد تاڵه‌بانى ئێواره‌ى رۆژى دووشه‌م ئه‌و لێدوانه‌ى بۆ كه‌ناڵه كوردییه‌كان دا.
دواتر رۆژنامه‌كه‌ى ئاماژه بۆ لێدوانێكى دابان محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى گۆڕان له په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات كه گوتوویه‌تى، “ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنى به‌غدا شكست بهێنێ، ئه‌وا خۆپێشاندانه‌كان زۆر به توندى ده‌ستپێده‌كاته‌وه”.
وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت رۆژنامه‌كه كه زمانحاڵى حكوومه‌تى عێراقه، یارى به وشه‌كان كردووه، بۆئه‌وه‌ى توانجى خۆى له شاندى هه‌رێمى كوردستان بدات. ته‌نانه‌ت له‌و یارییه‌ش ناوى دابان محه‌مه‌دى به هه‌ڵه نووسیوه و نووسیویه‌تى “ئه‌حمه‌د دابان”
رۆژى چوارشه‌مى رابردوو شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێ كه‌وت، به‌گوێره‌ى زۆرێك له سه‌رچاوه‌كان حكوومه‌تى عێراق خۆى له رێككه‌وتنى گشتى ده‌دزێته‌وه و ده‌یه‌وێ له رووى سیاسییه‌وه هه‌رێم لاواز نیشان بدات.
