نوچه‌نێت
ده‌زگاى ئه‌منى حه‌شدى شه‌عبى له به‌غدا شه‌ش باره‌گاى داخست. له كاتێكدا باس له بوونى ناكۆییه‌كى توند له‌نێو حه‌شد ده‌كرێت، ده‌زگاى ئه‌منى حه‌شدى شه‌عبى ده‌ڵێ به‌هۆى پێشیكاریى ئه‌و باره‌گایانه‌مان داخستووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌منى حه‌شدى شه‌عبى له راگه‌یه‌نراوێكدا باس له داخستنى چه‌ند باره‌گایه‌ك و گرتنى چه‌ند كه‌سانێك ده‌كاته‌وه كه سه‌ربه حه‌شد بوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات له چه‌ند رۆژى رابردوودا ئه‌منى حه‌شدى شه‌عبى شه‌ش باره‌گاى له به‌غدا داخستووه و چه‌ند كه‌سێكیشى گرتووه.
حه‌شدى شه‌عبى هۆكارى داخستنى باره‌گاكان بۆئه‌وه‌ى ده‌گێڕێته‌وه گوایه پێشیكارییان كردووه، بۆیه ده‌بێت رێكبخرێنه‌وه. حه‌شد ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته په‌یوه‌ندى به سیاسه‌ته‌وه هه‌بێت.
له رۆژى شه‌مووى رابردوو ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و چه‌ندان چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى له‌لایه‌ن ده‌زگاى ئه‌منى حه‌شده‌وه گیراون و دوێنێ رۆژنامه‌كان باسیان له‌وه كردبوو هێزه‌كانى حه‌شد كه‌وتوونه‌ته ململانێ و پاكتاوكردنى یه‌كتر.