مانگی سوور: داعش بەنیازە ئافرەتانی شنگال بفرۆشێت

0

red mمانگی سوور: داعش بەنیازە ئافرەتانی شنگال بفرۆشێت

نووچەنێت-ئاژانسەكان

رێكخراوی مانگ سوری عێراقی جەختدەكاتەوە كە زانیاری هەیە چەكدارانی داعش دەیەوێت ئەو ئافرەتە مەسیحی و ئێزدییانە وەك كەنیزەك بفرۆشێت كە دەستگیری كردوون.
لەلایەكی ترەوە وەزارەتی كاروباری ئافرەتانی عێراق بەیاننامەیەكی بەپەلەی دەركردووە و تێیدا داوا لە حكومەتی هەرێم و بەغدا و ووڵاتانی ئەورووپی دەكات هەرچی لەتوانایاندا هەیە ئەنجامی بدەن بۆ رزگاركردنی ئەو ئافرەتانەی داعش دەستگیری كردوون.
وەزارەتەكە دەڵێت زانیاری ووردمان لەبەردەستدایە كە داعش ژمارەیەكی زۆری ئافرەتی شنگالیی لە باڵەخانەیەكی گەورەدا لە شنگال كۆكردۆتەوە و ژمارەیەكی دیكەشی راپێچی تەلەعفەر كردووە دوای ئەوەی پیاوەكانی لێ‌ كوشتوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com