شلێرسه‌عید، تایبه‌ت به‌نوچه نێت
جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد له عێراق رایگه‌یاند هه‌رێم و به‌غدا له‌سه‌ر دوو بابه‌ت دانوستاندن ده‌كه‌ن تا ئێستا له‌سه‌ر هیچ یه‌كێكیان نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن.
جه‌مال كۆچه‌ر كه ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراقه له لێدوانێكى تایبه‌ت به نوچه‌نێت باسى له دانوستاندنه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا كرد و گوتى، “هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا تا ئێستا به رێككه‌وتن نه‌گه‌یشتوون، جارێ رێككه‌وتنى نێوانیان وه‌ستاوه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره روونى ده‌كاته‌وه، هه‌رێم ده‌بێت له‌سه‌ر دوو بابه‌ت گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات، یه‌كه‌میان بابه‌تى پابه‌ندبوونه به یاساى پڕكردنه‌وه‌ى كورتهێنانى بودجه ودووه‌میشیان پشكى هه‌رێمه له بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021.
جه‌مال كۆچه‌ر گوتى، “كاتێك قوباد تاڵه‌بانى له قسه‌كانى باسی له‌وه‌كرد كه ئه‌وان ئاماده‌ن به‌ته‌واوى پابه‌ندبن به‌یاساى قه‌رز، كه‌واته له‌وه‌یان گه‌یشتونه‌ته لێكتێگه‌یشتن به‌ڵام ده‌رباره‌ى بودجه‌ى 2021 هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و شاندى هه‌رێم پێویستى به جموجۆڵى دیكه‌یه پێویسته كارتى فشارى دیكه به‌كاربێنن”
له‌سه‌ر دواكه‌وتنى ره‌وانه‌كردنى بودجه‌كه بۆ په‌رله‌مانى عێراق، جه‌مال كۆچه‌ر گوتى، “رێكنه‌كه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ته‌نیا كێشه‌ى دواكه‌وتنى بودجه نییه، به‌ڵكو چه‌ندان كێشه‌ى تر هه‌یه له‌وانه سه‌رۆكى په‌رله‌مان داواى كردووه كه نابێت بودجه به كورتهێنانێكى زۆره‌وه ره‌وانه‌ى په‌رله‌مان بكرێت”.