شلێر سه‌عید، تایبه‌ت به‌نوچه‌نێت
ئابووریناسێكى كورد پێشبینى ده‌كات، له هه‌فته‌ى داهاتوو نرخى 100 دۆلار بۆ 124 هه‌زار دینار دابه‌زێته‌وه و بۆیه پێشنیار ده‌كات كه خه‌ڵك دۆلار نه‌كڕن.
چه‌ند رۆژێكه نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌هاى دینارى عێراقى له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك شارى عێراق نرخى 100 دۆلار له 130 هه‌زار دینار تێپه‌ڕى، د.ئه‌یوب ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكى لقى هه‌ولێرى كۆمه‌ڵه‌ى ئابووریناسانى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌ت بۆ نوچه‌نێت گوتى، “به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار سیاسه‌تى بانكى ناوه‌ندییه پێى ده‌گوترێت سیاسه‌تى دراو یان سیاسه‌تى مامه‌ڵه‌ى بازاڕى كراوه، ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وامه وبه‌رده‌وامیش ده‌بێت”.
هه‌ر له لێدوانه‌كه‌ى ئه‌یوب سماقه‌یى گوتى، “ئه‌وه پێشنیارى به‌شێك له په‌رله‌مانتاران و حكوومه‌ت بوو، بۆئه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رز بكه‌نه‌وه به‌رانبه‌ر به دینار تا بتوانن له پاره‌ى نه‌وت مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى پێ دابین بكه‌ن”
ئه‌یوب ئه‌نوه‌ر له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى پێشبینى ئه‌وه‌ى كرد هه‌فته‌ى داهاتوو به‌هاى دۆلار له‌به‌رانبه‌ر دینار نزم بێته‌وه و بگاته 124 هه‌زار دینار به‌رانبه‌ر به 100 دۆلار. وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت به ئامانجى قازانج كردن زۆر كه‌س له‌و كاته‌دا په‌له ده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى دۆلار بكڕن، كه‌چى ئه‌و ئابووریناسه گوتى، “ئه‌گه‌ر نه‌بێته بڕیار له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى و سیاسه‌تى مامه‌ڵه‌ى بازاڕى سه‌ربه‌خۆ وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه، ئه‌وا نرخى دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخى خۆى. بۆیه ئامۆژگارى من بۆ خه‌ڵك ئه‌وه‌یه دۆلار نه‌كڕن چونكه زیانى لێده‌كه‌ن كاتێك نرخه‌كان وه‌ك خۆیان لێدێته‌وه”
له كۆتایى قسه‌كانیشى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار زیانێكى زۆرى بۆ چینى هه‌ژاران ده‌بێت به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت زیاتر له هه‌شت ملیۆن كه‌س له عێراق له‌ژێر هێڵى هه‌ژارییدان.