نوچه‌نێت
به‌ره‌ى عه‌ره‌بى له كه‌ركووك بیرۆكه‌ى دانانى هێزێكى نوێ كه له‌لایه‌نه سیاسییه‌كانى كورده‌وه پێشنیار كراوه، به “بۆمبى چێنراو “وه‌سف ده‌كات و ره‌تى ده‌كاته‌وه.
نازم شه‌مه‌رى سه‌رۆكى به‌ره‌ى عه‌ره‌بى له كه‌ركووك له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى به توندى پێشنیارى دامه‌زراندنى هێزێكى نوێ له كه‌ركووك ره‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ ئه‌مه وه‌ك بۆمبى چێنراوه.
شه‌مه‌رى باس له‌وه ده‌كات هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵى و سوپا و لیواى تایبه‌تى 61 له كه‌ركووك هه‌ن پێویست به دانانى هێزێكى نوێ ناكات.
هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌رپرسه عه‌ره‌به ده‌ڵێ، به بوونى ئه‌و هێزانه‌وه ئاشته‌وایى هه‌یه، به‌ڵام له واقیعدا ماوه‌یه‌كى زۆره رۆژانه پێشیلكاریى ده‌رهه‌ق به كورد ده‌كرێت و به تایبه‌تى له ده‌ره‌وه‌ى كه‌ركووك له‌لایه‌ن عه‌ره‌به هاورده‌كانه‌وه سته‌م له جووتیاران و موڵكدارانى كورد ده‌كرێت.