برازاى وه‌زیرێك به تۆمه‌تى “ماسۆنى” رفێنراوه و تا ئێستا سۆراخى نییه
نوچه‌نێت
رێكخراوى هیومان رایتس وۆچ له راپۆرتێكدا ره‌خنه له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌گرێت و ده‌ڵێ ده‌بێت كۆتایى به دیارده‌ى ونبوونى زۆره‌ملى بهێنێ و دووپاتى ده‌كاته‌وه ده‌یان كه‌س رۆژانه له‌لایه‌ن هێزى نه‌ناسراو بێ سه‌روشوێن ده‌بن، یه‌كێك له‌وان برازاى وه‌زیرێكى عێراقه.
راپۆرته‌كه له‌لایه‌ن به‌لقیس والى نووسراوه و له ماڵپه‌ڕى فه‌رمى رێكخراوه‌كه دانراوه، باس له‌وه كراوه به ده‌یان كه‌س ئێستایش له‌لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه ده‌گیرێن و كه‌سوكاریشیان ناتوانن سۆراخیان بكه‌ن.
راپۆرته‌كه باس له نموونه‌یه‌ك ده‌كات و ده‌ڵێ ئه‌رشه‌د هه‌یبه‌ت فه‌خرى یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ى كه له‌لایه‌ن هێزێكه‌وه له هوتێل عه‌شتار گیراوه و بردراوه. ئه‌و برازاى وه‌زیرێكى حكوومه‌ته له تشرینى دووه‌مى رابردوو دیار نه‌ماوه و نازانرێت له‌كوێ گیراوه.
كه‌سوكاره‌كه‌ى ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیان به به‌رپرسانى باڵاى عێراق كردووه و گوتوویانه ئه‌و كوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه گیراوه كۆڕى ماسۆنیه‌تى رێكخستووه و ماده‌ى هۆشبه‌رى پێگیراوه. به‌ڵام كه‌سوكاره‌كه‌ى هه‌ردوو تۆمه‌ت ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
راپۆرته‌كه ره‌خنه له حكوومه‌تى عێراق و مسته‌فا كازمى ده‌گرێت له‌وه‌ى كاتێك كه‌سێك ده‌گیرێت بۆچى به ئاشكرا دادگایى ناكرێت، یان به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه شوێنى گرتنه‌كه‌ى دیارناكرێت.
رێكخراوه‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كازمى چه‌ندان جار به‌ڵێنى داوه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانى ته‌نیا گوفتار بوون و ره‌فتار نه‌بوون.