ساڵانه‌ 50% ته‌ماته‌ى جووتیاران وه‌رده‌گرێت

0

شلێر سەعید، بەنوچە نێت

به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنێك كه‌ له‌گه‌ڵ دوو كارگه‌ى دروستكردنى دۆشاوى ته‌ماته‌ كراوه‌، ساڵانه‌ 50% ته‌ماته‌ى جووتیاران وه‌رده‌گرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 15ی كانونی یەكەمی 2020 وەزارەتی كشتوكاڵی حكوومەتی هەرێمی كوردستان یاداشتی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ كارگەكانی دۆشاوی تەماتەی شارەزور و هەریر واژۆ كرد. ئەو گرێبەستەى پاڵپشتییەكی گرنگ وه‌سفكرد بۆ بایەخدان بە بەرهەمی ناوخۆ و هاندانی جووتیاران.

ئەحمەد تاهیر شارەزای كشتوكاڵی لە نووسینگەی وەزیری كشتوكاڵ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمرۆ زۆر دڵخۆشین ئەو لێكتێگەیشتنەمان واژۆ كرد ، باسی لەوەشكرد بەپێی گرێبەستێك بە ئامانجی ساغكردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی بڕیاردرا ساڵانە لە 50%ی تەماتەی جووتیارانی ناوخۆ بۆ دروستكردنی دۆشاو وەربگیرێت.

ئه‌و شاره‌زایه‌ گوتیشی، “ئەو گرێبەستە پاڵپشتییەكی گرنگە لە بایەخدان بە بەرهەمی ناوخۆ و هاندانی جووتیاران بەو پێیەی لە ساڵانی رابردوودا كێشەی ساغكردنەوە و بە بازاڕكردنی بەرهەمی جووتیاران رووبەڕووی وەزارەتی كشتوكاڵ دەبوەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com