نوچه‌نێت
خالد به‌تال وه‌زیرى پلاندانانى عێراق رایگه‌یاند، عێراق له ره‌شنووسى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2021 بڕى 50 ترلیۆن دینارى بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ته‌رخان كردووه و نرخى به‌رمیلێك نه‌وتیش به 42 دۆلار خه‌ملێندراوه.
وه‌زیرى پلاندانى حكوومه‌تى عێراق له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراق، دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه ئه‌مڕۆیش له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران تاوتوێكردنى ره‌شنووسى بودجه‌ى گشتى بۆ ساڵى 2021 نه‌خراوه‌ته به‌رنامه‌ى كراوه و دووپاتى ده‌كاته‌وه. ئاشكراى ده‌كات له چوار رۆژى داهاتوو ئه‌م كاره ده‌كرێت.
بۆ یه‌كه‌مجاره به‌رپرسێكى عێراقى بڕى پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ مووچه ئاشكرا بكات و خالد به‌تال وه‌زیرى پلاندانانى عێراق ده‌ڵێ، “50 ترلیۆن دینار بۆ مووچه ته‌رخان كراوه”
سه‌باره‌ت به نرخى نه‌وتیش ده‌ڵێ نرخى به‌رمیلێك نه‌وت به 42 دۆلار له بودجه‌كه‌دا خه‌ملێندراوه.
هه‌فته‌یه‌ك شاندى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدایه، یه‌كێك له‌و بڕگانه‌ى كه حكوومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا دانوستاندنى له‌سه‌ر ده‌كات پشكى هه‌رێمه له بودجه‌ى گشتى. له ساڵانى پێشوو به رێژه‌ى 12% و پێشتریش 17% بۆ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخان ده‌كرا، به‌ڵام تا ئێستا پشكى هه‌رێم له بودجه‌كه دیار نه‌كراوه.