نووچەنێت-ئاژانسەكان
باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان بە توندی سەركۆنەی كردەوەكانی داعش لە شەنگال دەكات و دەڵێت پشتیوانی هەوڵەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقین بۆ پاراستنی ناوچەكە.
سامانسا پاوەر نوێنەری هەمیشەیی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دوای دەربڕینی پشتیوانی بۆ پێشمەرگە، داوای كرد ئاسانكاری بكرێت بۆ ئەوەی ئاژانسەكانی یو ئێن بە فریای ئاوارەكان بكەوون.
خاتو پاوەر داوای لە لایەنە عێراقییەكان كرد لێنەگەڕێن داعش سرووشتی فرەنەتەوەیی عێراق بشێوێنێت.
