نوچه‌نێت
گۆڤارى فۆرین پۆلیسى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، یه‌كه‌م ژانه‌سه‌ر تووشى جۆ بایدنى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ده‌بێت، قه‌یرانه قووڵه‌كه‌ى ئابووریى عێراقه كه ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا سیسته‌مى سیاسى به‌ره‌و رووخان ده‌بات وعێراق تووشى شه‌ڕى ناوخۆ ده‌كات.
گۆڤارى فۆرین پۆلیسى راپۆرتێكى له‌سه‌ر قه‌یرانى ئابوورى عێراق كردووه و ناونیشانه‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه‌یه “داڕووخانى ئابوورى عێراق ژانه‌سه‌رى یه‌كه‌مى بایدن ده‌بێت له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌دا”
سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه وه‌ك هۆشدارییه‌كه بۆ ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى، گۆڤاره‌كه ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌ر له مانگى داهاتوو حكوومه‌تى عێراق له پێدانى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران شكستى هێنا ئه‌وا ناسه‌قامگیریى و توندوتیژى بڵاو ده‌بێته‌وه. بۆیه ده‌بێت ئه‌مریكا و كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى پاڵپشتى كاروبارى دارایى عێراق بكه‌ن به‌ر له‌وه بابه‌ته‌كه له ده‌ست ده‌ربچێ”
دواتر به پوختى باس له‌وه ده‌كات ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ى كه ئێستا دروست بووه له ئه‌نجامى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى 17 ساڵى رابردوو بووه، هه‌ر حزبێك وه‌زاره‌تێك یان زیاتر به‌ڕێوه‌ده‌بات، دواتر په‌یداكردنى پاره‌ى ناڕوا وایكردووه كه‌رتى تایبه‌تیش له‌ناو بچێ، خه‌رجى كه‌رتى گشتى به‌هۆى مووچه‌وه به به‌راورد له‌گه‌ڵ 2003 نزیكه‌ى 400% زیادى كردووه.
دواى خسته‌ڕووى چه‌ندان هه‌قیقه‌ت له‌باره‌ى ئابوورى عێراق، فۆرین پۆلیسى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر مانگى داهاتوو حكوومه‌تى عێراق مووچه نه‌دات ئه‌وا خۆپێشاندان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ریش خۆپێشاندان توندتر بێت ئه‌وا بارى سه‌قامگیرى خراپىتر ده‌بێت و میلیشیاكان هه‌له‌كه ده‌قۆزنه‌وه و عێراق به‌ره‌و شه‌ڕى ناوخۆ ده‌به‌ن.
فۆرین پۆلیسى گوتوویه‌تى بابه‌ته‌كه وه‌ك یارى دۆمینیۆیه و به‌هۆى دواكه‌وتنى مووچه‌وه ته‌واوى بابه‌ته‌كانى تر‌ى وه‌ك ئارامى وسیسته‌مى سیاسى وئاسایش به‌دواى یه‌كتر ده‌كه‌ون.
ئه‌و گۆڤاره پێشنیار بۆ حكوومه‌تى ئه‌مریكا ده‌كات هه‌وڵ بدات له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر10 تا 15 ملیار دۆلار بۆ عێراق كۆبكاته‌وه، به‌ڵام به چه‌ند مه‌رجێك پێى بدات وه‌ك: كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كانى ده‌وڵه‌ت، چاكسازى جدى، نه‌هێشتنى میلیشیاكان.