لە مانگی رابردوودا هەناردەی نەوتی هەرێم بەرێژەی 2.25٪ بەرزبۆتەوە

0

(نوچنێت)

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند، مانگی تشرینی دووەم هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ رۆژانە 456 هەزار بەرمیل و بەرێژەی 2.25٪ بەرزبووەتەوە، لەبەرامبەریشدا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ رۆژانە 3 ملیۆن و 229 هەزار بەرمیل نەوت و بەڕێژەی 5% دابەزیوە.

کۆمپانیای ناوبراو راپۆرتی مانگی تشرینی دووەمی هەناردەی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مانگی رابردو  قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق رێژەی بە 5٪ دابەزیوە بۆ رۆژانە 3 ملیۆن و 229 هەزار بەرمیل نەوت.

 ئاماژە بەوەشکراوە، بە پێچەوانەی عێراق، قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە مانگی رابردوو بەراورد بە مانگی تشرینی یەکەم بە رێژەی 2.25٪ بەرزبووەتەوە بۆ رۆژانە 456 هەزار بەرمیل، لەکاتێکدا مانگی تشرینی یەکەم هەناردەی نەوتی هەرێم رۆژانە 416 هەزار بەرمیل نەوت بووە.

کۆمپانیای سۆمۆ باسی لەوەشکردوە، مانگی رابردو قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق بە رێژەی 6٪ دابەزیوە بۆ رۆژانە 2 ملیۆن و 709 هەزار بەرمیل.

2ی ئەم مانگەش وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كۆی هه‌نارده‌ و داهاتی نه‌وتی مانگی رابردوی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، لەو ماوەیەدا 81 ملیۆن و 262 هه‌زار و 367 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه‌ و كۆی گشتی داهاتیش سێ ملیار و 349 ملیۆن و 988 هه‌زار دۆلار بووه‌  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com