(نوچەنێت)
گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ وڵاتانی ئەوروپا دەستی پێكردەوە و بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری گواستنەوەی عێراق لە راگەیانراوێكدا دەستپێكردنەوەی ئەو گەشتانەی راگەیاند.
ناسر شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست (نوچەنێت) كەوتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، گەشتە ئاسمانییەکان لەگەڵ ئەوروپا دەستیانپێکردووە، كە لە ساڵی رابردوودا راگیرابوون.
ناوبراو دەشڵێ “چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ(سێشەممە) گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێبکەنەوە بەتایبەت بۆ دانیمارک و ئەڵمانیا بەرەو شارەکانی کۆپنهاگن و فرانکفۆرت و بەرلین”.
باس لەوەشدەكات كە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای ئێرباس هەیە و چاوەڕواندەکرێت ساڵی داهاتوو عێراق دوو فڕۆکەی دیکەی بەدەست بگات.