نوچه‌نێت
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوو په‌یامى له تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و له یه‌كه‌میان سه‌ركۆنه‌ى دوایین هێرشى په‌كه‌كه بۆ سه‌ر ده‌ڤه‌رى ئامێدى ده‌كات و له دووه‌میان په‌كه‌كه به خۆخزاندنه ناو خۆپێشاندانه‌كانى سلێمانى تۆمه‌تبار ده‌كات.
شه‌وى رابردوو مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دوو په‌یامى له تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و له په‌یامى یه‌كه‌م هاتووه، “به‌تووندی هێرشی شەوی ڕابردووی چەکدارانی پەکەکە بۆ سەر هێزی پێشمەرگە لە دەڤەری ئامێدی سەرکۆنە ده‌كه‌ین. لەم ماوەیەدا، سێ پێشمەرگە و ئەفسەری ئاسایش، لە سەر دەستی چەکدارانی پەکەکەوە شەهید کراون”.
له په‌یامێكى تر كه هه‌ر له تویته‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راشكاوانه په‌كه‌كه به خۆخزاندنه ناو خۆپێشاندانه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات و هۆشداریى ئه‌وه‌یش ده‌دات، كه ئه‌م كارانه‌ى په‌كه‌كه زیان به سه‌قامگیریى ناوچه‌كه ده‌گه‌ینێ.
مه‌سرور بارزانى له دووه‌م تویتى ده‌ڵێ، “ئه‌م هێرشانەی پەکەکە و هەوڵەکانیان بۆ دەستێوەردان و خۆخزاندنە نێو خۆپێشاندانی ئاشتییانەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان، هەڕەشە لە سەقامگیریی ناوچەکە دەکات”.