نوچه‌نێت
نزیكه‌ى 10 كاتژمێره ده‌نگى فڕۆكه‌یه‌ك له ئاسمانى هه‌ولێر ده‌بیسترێ و ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵی رووداویش ده‌ڵێ، فڕۆكه‌كه‌كه ئه‌مریكییه و ئه‌ركى چاودێریییه.
نزیكه‌ى 10 كاتژمێر ده‌بێت، ده‌نگى فڕۆكه‌یه‌ك به به‌رده‌وام له ئاسمانى هه‌ولێر ده‌بیسترێ و گومانێكى زۆرى له‌لایه‌ن دانیشتووانى شاره‌كه دروست كردووه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى رووداو هه‌ندێك زانیاریی له‌سه‌ر فڕۆكه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى سه‌رچاوه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر، فڕۆكه‌كه ئه‌مریكییه و ئه‌ركى چاودێرییه.
هه‌ر له هه‌واڵه‌كه هاتووه “فڕۆکەکە لە بەغداوە هەستاوە و لە ئاسمانی ناوچەکە تاوەکو دەچێتەوە کەرکووک ھاتووچۆ دەکات”.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه‌یش كردووه فڕۆكه‌كه له رادارى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێریش نابینرێ.
تا ئێستا هیچ ده‌زگایه‌كى فه‌رمى لێدوانى له‌سه‌ر ئه‌م فڕۆكه‌یه نه‌داوه، تا خه‌ڵك دڵنیا بكاته‌وه.